گفتوگۆی ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە نەوتی کوردستانی سووریا

ژنراڵ کنس مەکنزی وتی: ڕووسیا و ئەمریکا خەریکی گفتوگۆ سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی کردنی سەرچاوە نەوتییەکانی کوردستانی سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ڕووسیا ڕێککەوتنی نەوتی ئەم دواییەی نێوان کۆمپانیای ئەمریکی و کوردەکانی سووریای ئیدانە کردووە. بەم حاڵەوە سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام دەڵێت ئەمریکا و ڕووسیا خەریکی گفتوگۆ سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنان و بەڕێوەبەرایەتی کردنی کێڵگە نەوتیەکانی کوردستانی سووریان.

ژنراڵ مەکنزی ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی نەوتی سووریا بۆ هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا بدۆزینەوە، لە درێژخایەندا، ئەو داهاتە دەتوانێت بە شێوەی یەکسان دابەش بکرێت. من پێم وابێت کە ئەو داهاتە ئەبێ هەر لێرە بمێنێتەوە. وابزانم ڕووسیاش دەیەوێت لە ئەو سامانە شتێک دەست بخات.

سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا زیادی کرد: جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ ڕووسەکان لەو بارەوە خەریکی گفتوگۆیە.

News Code 33668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha