هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس دژی ئێران

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە نوێترین هەڵوێستی دوژمنانەی خۆی دژی ئێران بە تۆمەت دان لە ئێران، داوای بەردەوام بوونی گەمارۆی چەک دژی ئێرانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلشروق، ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس دژی ئێران هەڵوێستی گرت.

نایێف حوجرف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمەتگەلێکی بێ بنەمایان دژی ئێران هێنایە ئاراوە.

ناوبراو بە داننە پاڵی تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێران ،داوای درێژەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێرانی کرد.

لە ئەو نامەیەدا پاگەندە کراوە: بە پێی ئەوەی کە ئێران لە درێژەی پڕچەک کردن و تەیار کردنی گرووپە فیرقەییەکان لە ناوچەکە دەجووڵێت و ئێران لە کاتی دەرکرانی بڕیارنامەی ژمارەی ٢٢٣١ی ساڵی ٢٠١٥ ەوە دەستی لە دەستێوەردان لە کاروباری دراوسێیەکانی هەڵنەگرتووە، بۆیە هەڵگیرانی گەمارۆی چەک لەسەر ئەو وڵاتە بە قازانج نییە مەگەر ئەوەی کە ئێران دەست لە چالاکییە ناسەقامگیرکارانەکانی خۆی لە ناوچەکە و پڕچەک کردنی گرووپە هاوبیرەکانی خۆی هەڵبگرێت و هەر بۆیە درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان زەرووریە.

News Code 33625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha