پێش بینی مەرگی ١٩٠٠٠ ئەمریکی لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی داهاتوو

پێش بینییەکی نوێ نیشانی دەدات کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا تا ٢٢ ی ئۆگۆست بگاتە ١٧٣،٠٠٠ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە پێشبینیەکی نوێ ڕایگەیاند کە لە ماوەی سی ڕۆژی داهاتوو ڕۆژانە هەزار کەس لە ئەمریکا بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دەدەن.

بە پێی پێش بینییەکان، ژمارەی قوربانیان لە ئەمریکا تا ڕۆژی ٢٢ ی ئۆگۆست دەگاتە ١٧٣،٠٠٠ کەس.

شیاوی باسە کە بە پێی ئاماری بڵاو بوو لە ماڵپەڕی وردۆمیترز لە کۆی ١٨،١٩٤،٣٤٣ کەسی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە سەرتاسەری جیهان نزیک بە ٤،٨٠٩، ٤٤٦ کەسیان لە ئەمریکایە. ژمارەی گشتی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە لە ئەمریکاش گەیشتووەتە ١٥٨،٠٠٠ کەس.

News Code 33541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha