تەشەنەی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا/ 31 تووشبووی کۆرۆنا هەیە

بە ناسینەوەی شەش نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا، کۆی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەو ناوچە بۆ ٣١ کەس بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری حەسەکە دەستنیشان کراوە.

سیهام مەلا عەلی وتەبێژی ڕێکخراوەی تەندروستی حەسەکە ڕایگەیاند کە 25 نەخۆشی گوماناوی بە تووشبوونی کۆرۆنا لە ماڵەوە کەرەنتین کراون.

هەفتەی ڕابردووش ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ئەو نەخۆشیە ناسرایەوە.

هەوڵی پێشگیرانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە گیراوەتەبەر و هەندێک ناوچە لە کوردستانی سووریا، لەوانە جزیرە و ڕەقە کەرەنتین کراون. پێوەندی لەگەڵ دەرەوەی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش بچڕاوە.

News Code 33529

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =