بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد ڕەزا شانەساز سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران وتی: بەشێک لە دەرمانەکانی کۆرۆنا کە هاوردە کرابوون، نرخیان بۆ دانراوە و بەشێکی دیکە کە لە ناخۆی ئێران بەرهەم هاتووە، نرخیان بۆ دادەنرێت.
ناوبراو درێژەی دا: نرخی دەرمانی هاوردەیی ڕمدسیویر یەک ملیۆن و سێسەد هەزار تمەن دەست دەکەوێت، بەڵام نرخی ئێرانییەکەی یەک لەسەر چواری نرخی هاوردە کراو دەبێت.
شانەساز ڕایگەیاند: دەرمانەکانی تایبەتی کۆرۆنا، دەرمانگەلێکن کە لە دەرمانخانەکان نافرۆشرێن و تەنیا لە نەخۆشخانەکان بەکار دەهێنرێن.
لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە بەرهەمی ناخۆیی ئەو دەرمانگەلە بە نرخی نزیک بە ٤٠٠ هەزار تمەن دێنە ناو بازاڕ
Your Comment