AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٣ ٠٠:١٩

سنووری خەسرەوی کرایەوە

سنووری خەسرەوی کرایەوە

وتەبێژی گومڕوک وتی: بە ڕاگەیاندنی لایەنی عێراقی، لە سەرلەبەیانی پێنجشەممەوە سنووری خەسرەوی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی، وتەبێژی گومڕوک وتی: بەرپرسانی سنووری مەنزەریەی عێراق بە ڕاگەیاندنی وەرگرتنی کاڵا هەناردەییەکانی ئێران بە بەرپرسانی سنووری خەسرەوی ڕایانگەیاند هیچ سنوورێک بۆ وەرگرتنی کاڵاکان لە ئەو سنوورەوە نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو سنوورە کە لە نێوان پارێزگاکانی کرماشان لە ئێران و دیالە هەڵکەوتووە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە دووهەمی گەلاوێژ، کرایەوە و تا بە ئەم کاتەسنوورێک بۆ وەگرتنی کاڵا لە ئێرانەوە لەلایەن عێراقەوە ڕانەگەیێندراوە.

News ID 33411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha