بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و 621 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 284 هەزار و 34 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 221 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 15 هەزار و 74 کەس .
وتیشی: 247 هەزار و 230 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
Your Comment