کاردانەوەی ئێران بە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە و پێوەندییان بە هێرشی سایبری

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پاگەندەکان سەبارەت بە هێرشی سایبری دژی ئێران وتی: ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوایی پێوەندیەکیان بە هێرشی سایبرییەوە نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بهێرشی سایبری دژی وڵات، ڕایگەیاند: لە ڕۆژدا هەزاران هێرشی سایبری بەتایبەتی لەلایەن ئەمریکاوە دەکرێتە سەر ژێرخانەکانی وڵات کە شتێکی نوێ نییە و ئێمە بەرگری دەکەین و دوژمن نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی.

مووسەوی لە وەڵامی پرسیارێک لە ئایا ئاگرکەوتنەوەکان لە ئەم دواییە بە هۆی ئەو هێرشانەوە بووە، وتی:نا، ئاگر کەوتنەوەکانی ئەم دواییە هیچ پێوەندیەکیان بە هێرشی سایبرییەوە نەبووە. سەبارەت بە فەرمانی هیرشی سایبری ترامپ بۆ سەر ئێرانیش ڕایگەیاند کە هەر هێرشێکی سایبری بکرێتە سەر ئێران گومانلێکراوی سەرەکی ترامپە مەگەر ئەوەی کە پێچەوانەکەی بسەلمێت.

ئێمە لە ڕێگای نێودەوڵەتییەوە ئەو بابەتە شوێنگیری دەکەین و مافی بەرگری ڕەوا و وەڵامی لەبار بە ئەو هێرشانە بۆ سەر ئێران بە خۆمان دەدەین.

News Code 33402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha