ژنانی داعش لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە هەڵدێن

بە شێوەیەکی بەربڵاو ژنانی داعشی توانیویانە بە شێوەی قاچاخ خۆیان لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەرباز بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ناوەندی نێودەوڵەتی خوێندنەوەکانی بواری توندڕەوی دەڵێت لە ئەو کاتەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ فەرمانی دا هێزەکانی ئەو وڵاتە ناوچە ژێر کنترۆڵەکانی کوردی سووریا چۆڵ بکەن ژمارەیەکی زۆری هەڵاتنی ژنانی داعشی لە کەمپەکانی ژژێر کۆنترۆڵی کوردەکان ڕووی داوە.

دکتۆر ئان ئێسپکهارد کە پێشتر نیسبەت بە بەهێز بوونەوەی دووبارەی داعش هۆشداریی دابوو لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی خۆیدا هۆشداریی داوە کە ڕەوتی هەڵاتنی ژنانەی داعشی، بەتایبەتی ژنە ئەورووپییەکان داعش لە ئەو کەمپە زیادی کردووە و هەزاران دۆلار بۆ دەرکردنی ژنانی داعشی لە ئەو کەمپانە دراوە.

ناوبراو هۆشداریی داوە ئەو کەسانە پاش هەڵاتن لە کەمپەکان ڕێگای تورکیا دەگرنە بەر و ئەگەری هەیە بتوانن لەوێوە بچنە وڵاتانی ئەورووپی.

News Code 33344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =