سێ سەربازی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە شەمدینلی کوژران

بە هۆی تەقینەوەی بومبی چێندراو لە ناوچەیەک لە شەمدینلی پارێزگای جۆلەمێرگ ٣ سەربازی تورکیا کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە زەویدا لە کاتی پەڕینەوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢ هێزی سەربازی سوپای تورکیا و هێزێکی ناوچەیی کوژران.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ٣٠ کیلۆمەتری ناوچە شەمدینلی پارێزگای جۆلەمێرگ لە نزیک بەنداوی ئاسلان داغ ، بۆمبێکی چێندراو لە سەر ڕێگای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا تەقیوەتەوە کە بە هۆیەوە ٣ سەربازی تورک کوژراون.

هێزە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی کادیری پزیشکی، هەر سێ سەربازەکە گیانیان لەدەست دا.

News Code 33322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha