بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پریس سووسەیشێن، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە بە هاوکاریی توێژەرانی بنیاتی دڵی بەریتانیا و زانکۆی ئێدینبرا ئەنجام دراوە، پێدەچێ ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی هەیە لە سەر دڵی نەخۆشان و سکەنی دڵی ١٢٦١ نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا لە ٦٩ وڵات نیشان دەدا کە کوتەی دڵی لە سەدا ٥٥یان تووشی ئاڵۆزی هاتووە و لە هەر ٧ نەخۆشیش، یەک کەسیان تووشی گرفتی جیدی لە دڵدا هاتووە.
شایانی باسە، زۆربەی بەشداربووانی ئەو توێژینەوەیە (٩٠١ کەسیان) پێشتر هیچ پێشینەیەکی گرفتی دڵیان نەبووە و بەو پێیە توێژەران لایان وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی نەرێنی لە سەر دڵ هەیە و زانیارییەکانی دوای سکەنی دڵی نەخۆشان نیشان دەدا کە دڵی لە سەدا ٤٦ ئەو گرووپە تووشی ئاڵۆزی هاتووە و دڵی لە سەدا ١٣یان تووشی گرفتی جیدی هاتووە.
Your Comment