بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکای نیوز ڕایگەیاند کە پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕووی دا.
بە پێی قسەی شایەدحاڵان، تورکیا لە ئەو پێکدادانە لە شەڕکەر و تۆپ و تانک کەڵکی وەرگرتووە.
سەرەڕای هۆشدارییەکانی دەوڵەتی عێراق، بەڵام تورکیا بوردمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی چڕتر کردووەتەوە و ژمارەیەکی گوند سەر بە شاری زاخۆ لە پارێزگای دهۆکی کردووەتە ئامانج.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە پاش ناردنی جیهازاتی سەربازی لە تورکیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی زاخۆ لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام بووە.
لەهەمان حاڵدا وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتە بە هۆی پێکدادانەکان لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەروەها لە دەستگیر کردنی سێ ئەندامی پەکەکە هەواڵی دا.
بۆچوونی ئێوە