AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٩ ١٣:٥٤

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

گیرانی پاپۆڕی پڕ لە چەکی ئێران لە ئاوەکانی یەمەن درۆیە

گیرانی پاپۆڕی پڕ لە چەکی ئێران لە ئاوەکانی یەمەن درۆیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە پاگەندەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕاگیرانی پاپۆڕی ئێرانی کە گوایە چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە, نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە پاگەندەی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ڕاگیرانی پاپۆڕی ئێرانی کە چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە بۆ یەمەن، وتی: درۆ و تۆمەت لێدان و پەرەپێدان بە ڕق و قین لە ئامیرە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەتایبەتی لە دەوڵەتی ئێستایە.

ناوبراو بە بێ بنەما وەسف کردنی ئەو تۆمەتگەلە، وتی: ئەمریکییەکان کە هەست دەکەن بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە، هەوڵ دەدەن بە درۆ و تۆمەت لێدان، بیانوو بۆ درێژە پێدان بە سیاسەتی زیاترین گوشار و بەرەوپێش بردنی ئامانجە پیسەکانی خۆیان دروست بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودی بە گەمارۆدانی پێنج ساڵەی خەڵکی یەمەن، بوونەتە هۆی مەرگی هەزاران کەس ، وتی: ئەو دوو ڕژێمە لەجیاتی ئەوەی کە وەڵامدەری جەنایەتەکانی خۆیان لە یەمەن بن، بە هێنانە ئاراوەی تۆمەتی ناڕەوا و بێ بنەما بە وڵاتانی تر لە ژێر باری بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر ئەو کردەوە دژە مرۆییانەی کە ئەنجامی دەدەن، دەردەچن.

News ID 33181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha