تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە گرێ سپی و عەین عیسا کردەوە

پاش داگیر کردنی گرێ سپی، هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بنکەی سەربازی زۆریان لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ناوچەییەکان ڕایانگەیاندووە دوای هێرشی بەربڵاو و داگیر کردنی گرێ سپی لەلایەن هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بە ئەو وڵاتە، لە ئەو شارە و عەین عیسا بنکەی سەربازی زۆر کراوەتەوە. بە شێوەیەک کە هەندێک قوتابخانەکان لە گوندەکانیش وەکوو بنکەی سەربازی بەکار دەهێنن.

سوپای تورکیا تا ئێستا لە گوندەکانی هووشان، کەفیفا، قیزعەلی، شرگیاک، خربت فاریس بنکەی سەربازیان کردووەتەوە و ٣٣ شوێن لە ئەو گەندگەلە وەکوو بنکەی سەربازی بەکار دەهێنن.

News Code 33149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =