ئەمریکا بۆچی لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بێدەنگە

میدیایەکی عێراقی ڕوانیویەتییە هۆکارەکانی بێدەنگی ئەمریکا هەمبەر بە جموجۆڵی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی "المعلومە" لە یادداشتێکدا بە ئاماژە بە هەڵمەتی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق، ڕایگەیاند: تورکیای ئەردۆغان بە پاڵپشتیی ئاشکرا و شاراوەی ئەمریکا بە تایبەت لە پاش دوای بەهاری عەرەبی، خەریکی لەناوبردنی جیهانی عەرەبییە، ئەگەرچی لە کۆتاییدا ئەو هەڵمەتانە لەناوچوونی تورکیای بە دواوە دەبێت.

ئەو میدیایە ڕاشیگەیاند: تورکیا پاش بەهاری عەرەبی هەرچی جارە بە بیانووی بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هەڵدەکوتێتە سەر بەشگەلێک لە خاکی سووریا و عێراق و دیارە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، بیانوویەکە لە پێناو ئامانجە شاراوەکانی ئەنقەرە کە بەشێکی هەوڵ بۆ داگیرکاریی خاکی ئەو وڵاتانەیە.

"المعلومە" لە درێژەدا گومانی خستۆتە سەر بێدەنگی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و جەختی کرد: ئەوە نیشاندەری ڕێککەوتنی پشت پەردەی تورکیا و ئەمریکایە، دەنا لە کاتێکدا کە عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتننامەی ستراتژیکیان پێکەوە هەیە، چاوەروان دەکرێ واشنتۆن لانی کەم ئەو هێرشانە ئیدانە بکات. هەر بۆیە گومانێک لەوەدا نییە کە ئەمریکا ڕازی بەو کارەیە.

بە گوێرەی ئەو میدیا عێراقییە، ئامانجی ئەمریکا لە گرتنەبەری بێدەنگی هەمبەر بە ئەردۆغان و تێوەگلاندنی لە شەڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی، سواندنەوە و زیانی ئابووری گەیاندن بە ئابووریی تورکیا و هاوکات کاریگەری دانان لە سەر پێگەی خۆشەویستیی خەڵکی ئەو وڵاتە و لە کۆتاییدا ڕووخاندنی لەو رێگەوەیە.

News Code 33050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =