ئازادی ١٣ ئەندامی دەستگیر کراوی حەشدی شەعبی

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئازادی ١٣ ئەندامی حەشدی شەعبی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوون، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ١٣ ئەندامە لە هێرشی یەکینەکانی دژە تیرۆری عێراق و هێزە ئەمریکییەکان پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەغدا، دەستگیر کرابوون.

ئەو هێزانە پاش کاردانەوەی توندی هێزەکانی حەشد، ئازاد کراون و ڕادەستی بەشی ئەمنیەتی حەشدی شەعبی کرابوون.

بو گیرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانە ئەمرۆ لە بەشی ئەمنیەتی حەشدی شەعبیش ئازاد کران.

شیاوی باسە یەکینەکانی دژە تیرۆری عێراق لە هەوڵێکی هەماهەنگ لەگەڵ ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق و ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرخۆدانیان دەستگیر کردبوو. ئەو هێرشە بۆ سەر بنکە کەتیبەکانی حزبوڵڵا سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی شەپۆلێک کاردانەوەی نەرێنیی لە نێو لایەنە سیاسییەکان ڕێکخست بە شێوەیەک کە زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ئەو هێرشەکان لە زیانی عێراق وەسف کرد.

News Code 33028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =