AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٩ ٠٩:٣٣

وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل:

ئێران و حزبوڵڵا، ئیسرائیل تا سنووری لەناوچوون دەبەن

ئێران و حزبوڵڵا، ئیسرائیل تا سنووری لەناوچوون دەبەن

وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل دانی بە هێزی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان لە بەرانبەر ئیسرائیل نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاویگور لیبرمان وەزیری شەڕی ئیسرائیل، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی زایۆنی معاریو ڕایگەیاند: ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، ئیسرائیل تا ئاستی لەناوچوون دەبەن.

ناوبراو ئاماژری کردە سەر دەستکەوتی ناڤۆی ئێران و هاویشتنی مانگیلەی نوور لە یەک مانگی ڕابردوو.

لیبرمان وتیشی: حزبوڵڵای لوبنان خەریکی چی کردنی کارگەی بەرهەم هێنانی مووشەکی زۆر وردە و ئەو کارگەیە میراتی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانە. سەرجەم ئەو بابەتانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل تا سنووری لەناوچوون بڕوات.

ناوبراو زیادی کرد: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هیچ گەڵاڵە و پلانێکی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و حزبوڵڵا نییە.

لیبرمان هەروەها ئاماژەی کردە سەر سیاسەتەکانی ئێران بۆ پاڵپشتی سەربازی لە حزبوڵڵا و بزووتنەوەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی.

News ID 33015

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha