خەڵکی کۆبانێ دژی تورکیا و ڕووسیا ڕێپێوانیان کرد

خەڵکی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی تورکیا و کردەیی نەکردنەوەی بەڵێنەکانی ڕووسیا لە هەوڵێکی ناڕەزایەتی بەرەو بنکەی سوپای ڕووسیا لە ڕۆژاوای کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی بۆمب هاوێژەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێک لە کۆبانێ، خەڵکی ئەو شارە لە هەوڵێکی ناڕەزایەتی بەرەو بنکەی سەربازی سوپای ڕووسیا لە کوبانێ ڕێپێوانیان کرد.

خەڵکی کۆبانێ بە گردبوونەوە لە پارکی شەهید عەگید بە مەبەستی نیشان دانی ناڕەزایەتی خۆیان بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی تورکیا و هەروەها سیاستەکانی ڕووسیا سەبارەت بە ناوچەکە بەرەو بنکەی سەربازی سوپای ڕووسیا لە ڕۆژاوای کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد.

ئەو کەسانە بە وتنەوەی دروشمی دژە تورکیایی تا نزیکی بنکەی سەربازی ڕووسیا لە ڕۆژاوای کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد و داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا و ڕووسیا لە نیشتمانی خۆیان کرد.

News Code 32990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =