AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٦ ١٠:٠٦

لە بەغدا؛

هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەی " کەتیبەکانی حزبوڵڵا"

هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەی " کەتیبەکانی حزبوڵڵا"

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرەبەیانی هەینی بە هێرش بۆ سەر بنکەی " کەتیبەکانی حزبوڵڵا" هەڵکەوتوو لە ناوچەی الدورە لە بەغدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو گرووپەیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە هێرش بۆ سەر بنکەی " کەتیبەکانی حزبوڵڵا" سێ ڕێبەری ئەو هێزانەیان دەستگیر کرد.

هێزە تایبەتەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەو هێرشەیان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی هەینی بە کاتی بەغداو بە هێرش بۆ سەر بنکەیەک لە ناوچەی دەورە لە باشووری بەغدا دەست پێکرد.

هەواڵدەری ڕۆیتێرزیش بە گێڕانەوە بە بەرپرسێکی دەوڵەتی عێراق پاگەندەی کرد کە یەکیک لە رێبەرانی ئەو گرووپە کە دەستگیر کراوە هاووڵاتی ئێرانیە. هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن کە ژمارەیەک هاوەنیش ڕاگیراون.

هەندێک ڕاپۆرتەکان پاگەندە دەکەن کە فەرمانی ئەو هێرشە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە و لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتییەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵا و حەشدی شەعبی دەکردووە.

News ID 32972

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha