بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم کالین لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەوەی کە "بەغدا و هەولێریش ناڕازین بە بوونی پەکەکە لە باکووری عێراقدا" ڕایگەیاند: ئەوان تا ئێستا ئیرادەیەکی یەکلاکەرەوەیان بۆ لەناوبردنی ئەو هێزانە لە خۆیان نیشان نەداوە. لەمناوە تورکیا دەمێکەیە بۆ لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لە لایەن پەکەکەوە لە ناو خاکی عێراقەوە ڕووی لە وڵاتەکەمانە هەوڵ دەدات و ئەوەمان بە بەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە و پێمان وتوون ئەگەر ئێوە توانای ئەو کارەتان نییە، ئێمە خۆمان ئەنجامی دەدەین.
کالین جەختیشی کرد: لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کراوە ئێمە ئۆپەراسیۆنگەلێک لە شەنگال، قەندیل و ناوچەکانی دیکە ئەنجام دەدەین و لەوە بەدواش درێژەی پێ دەدەین و بەردەوام دەبین لە دیدارەکانمان لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی و هەولێری.
Your Comment