بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکا بە ئاماژە بە پێشێل کرانی ڕێککەوتنەکانی ١٧ و ٢٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا رایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا درێژە دەداتە سیاسەتەکانی خۆی دژی کورد. تورکیا لە درێژەی ڕاگرتنی پاکتاو کردنی شوناس و پێشێل کرانی مافی مرۆڤ، ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیای قبووڵ کردبوو کەچی ئێستا خەریکی پێشێل کردنیانە.
فەرماندەی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا بە ئاماژە بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر گوندێک لە کۆبانێش وتی: ئەو هێرشانەی لە سەروبەندی پێنجەمین ساڵڕۆژی کوشتوبڕی ٢٧١ منداڵ، ژن و پیرەکان لە کۆبانێ ئەنجام دەدرێت و لە ئەو هێرشانەدا ژنانی چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد دەکرێنە ئامانج. بوردمانی گوندەکان و شاری کۆبانێ و کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی ئاسایی بەشێک لە بەردەوام بوونی سیاسەتەکانی کوشتوبڕی کوردەکانە.
بۆچوونی ئێوە