کاردانەوەی ئێران بە شەڕە تەقە لە سنووری ئێران و تورکیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەبێ جیهانی ببێتەوە و پێویستە هەموو وڵاتەکان پێبەندی بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە پێکدادان لە سنووری ئێران و تورکیا لە نێوان تیرۆریستەکان و هێزی سەربازی تورکیا، وتی: بە پێێ هەواڵەکان لە مێدیاکانی تورکیا لە شەوی سێشەممە سێی پووشپەڕ لە نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان و هێزی سەربازی تورکیا لە نزیکی سنووری هاوبەشی ئێران و تورکیا پێکدادانی چەکداری ڕووی داوە کە بە هۆیەوە دوو هێزی سنوورەوانی تورکیا بریندار بوون کە بە پێی سەرچاوە تورکیاییەکان یەکێکیان بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بە پێی بەڵگەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ئەو پێکدادانە، گولە هاوەنێک دەکەوێتە ناو خاکی ئێرانەوە کە بەختەوەرانە خەساری گیانی نەبووە. لایەنەکانی ئەو ڕووداوە لەلایەن بەرپرسانەی سنوورەوانەی دوو وڵاتەکەوە تاوتوێ دەکێت.

مووسەوی ڕاشیگەیاند کە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەبێ ببێتە هەوڵێکی جیهانی و پێویستە هەموو وڵاتەکان پێبەند بن و تا کاتێک کە پاڵپشتی هەندێک وڵاتەکان لە ئەو تیرۆریستانە درێژەی هەبێت بەداخەوە ئەو کارانە درێژەیان دەبێت.

News Code 32951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =