یەکێتی هەڕەشەی کشانەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند: ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له‌ خه‌رجی و داهات، یه‌کێتی بژاردەکانی بۆ قۆناغی داهاتو دەخاتەڕو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له‌ خه‌رجی و داهات، یه‌کێتی ناچێته ژێر باری موچه بڕین.

لاهوور نووسی: "ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له‌ په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌کێک ده‌بێت له‌ بژارده‌کانمان.

News Code 32933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =