AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١ ١٤:٤٣

نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا:

تورکیا ئەمڕۆ پەکەکە و سبەی پارتی و یەکێتی دەکاتە ئامانج

تورکیا ئەمڕۆ پەکەکە و سبەی پارتی و یەکێتی دەکاتە ئامانج

نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا بە ڕەخنە لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە، پارتی دیمۆکرات و یەکێتیی وەکوو ئامانجەکانی دواتری تورکیا لە هەرێمی کوردستان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمام تاشچیعر، نوێنەری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان وتی: تا کاتێک کە کوردەکان پێکەوە یەک نەگرن ڕزگاری زۆر ئەستەم دەبێت. ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغیک کە کوردەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بوونەتە ئەکتەرێکی گرینگ و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی لەبەرچاوگرتنی کورد لە هاوکێشەکان. ئەمڕۆکە لە هەرێمی کوردستان، کورد بوونی خۆی سەلماندووە و ئێمە ئەبێ ئەو دەستکەوتە وەکوو چاوانمان بپاریزین.

ناوبراو زیادی کرد: بەڵام ئەوا ئەبێ ئەوانیش ئەوە بزانن کەسانێک کە ئەمرۆکە بە بیانووی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر ئەوێ، سبەی پارتی و یەکێتیش دەکەنە ئامانج. چونکوو لەبەر چاوی کەسانێک کە دوژمنی کوردن، هەموو کوردەکان یەکسانن، بۆ ئەوان کوردەکان هیچ جیاوازیەکیان نییە.

News ID 32902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha