AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٩ ١٧:٢٨

دۆخی مەترسیداری کوردستان؛

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان زیادی کرد/ مەرگی 7 کەسی دیکە

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان زیادی کرد/ مەرگی 7 کەسی دیکە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە ٢١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزایی ڕایگەیاند: ٥٣١ نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە نوخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون و ٢١٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە پارێزگا ناسدراونەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە دوێنێوە تا بە ئەمڕۆ ٧ کەس لە پارێزگا گیانیان لەدەست داوە کە ٦ کەسیان هی سنە بووە.

ڕەزاعی ئاماژەی دا: لە نەخۆشخانەکانی تەوحید، کەوسەر و بێعسەتی سنە سەرجەم ٣٨١ کەس، نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز ٢٢ کەس، بووعەلی مەریوان ٣٢ کەس، فەجری مەریوان ٢٤ کەس، شەهید بەهەشتی قوروە ١٨ کەس، ئیمام حسێن بیجاڕ ١٤ کەس، نەخۆشخانەی سیانی کامیاران ٥ کەس، ئیمام خومەینی دیواندەرە ١٢ کەس، شەهید چەمرانی سەوڵاوا ٢ کەس و ڕازی بانە ٢١ کەسخەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتیشی: ئێستا ٨٣ تووشبوونی کۆرۆنا لە کوردستان لە بەشی تایبەت واتا ئای سی یوو خەوێندراون.

ناوبراو ئاماری گیان لەدەست داوان بە هۆی کۆرۆنای لە پارێزگا ٢٢٨ کەس ڕاگەیاندووە و وتی: لە ئەو ژمارەیە ٥٠ کەس لە سەقز، ٧١ کەس لە سنە، ٢١ کەس لە قوروە، ٢١ کەس لە بانە، ١٥ کەس لە مەریوان، ١٤ کەس لە بیجاڕ، ٢١ کەس لە کامیاران، ١٠ کەس لە دیواندەرە و پێنج کەس لە دێولان بوون.

News ID 32876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha