AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٨ ١٢:٥٨

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

نەتەوەیەکگرتووەکان لەژێر کاریگەری پارە و سەرەڕۆیی عەرەبستان و ئەمریکایە

نەتەوەیەکگرتووەکان لەژێر کاریگەری پارە و سەرەڕۆیی عەرەبستان و ئەمریکایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێر کاریگەری پارە و سەرەڕۆیی عەرەبستان و ئەمریکایە و کارەکانی هاوپەیمانی سعوودی لە یەمەن نابینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ڕەخنە لە کەوتنە ژێرکاریگەری نەتەوەیەکگرتووەکان بە زێڕ و زۆری عەرەبستان و ئەمریکا نووسی: نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا چەند ڕۆژ دوای هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێران، کارەکانی هاوپەیمانی سعوودی لە یەمەن دەخاتە پشت گوێ، ئەویش سەرەڕای ئەوەی کە قبووڵ کردووە کە ئەو هاوپەیمانییە سەدان منداڵی یەمەنیی کوشتووە.

ناوبراو زیادی کرد: عەرەبستان بە پارە و ئەمریکا بە لاتی و زۆر گاڵتە بە سیستەمی نێودەوڵەتی دەکەن.

News ID 32857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha