AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٧ ١٢:٠٥

کاردانەوەی کۆمکاری عەرەبی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

کاردانەوەی کۆمکاری عەرەبی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

کۆمکاری عەرەب بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشەکانی تورکیا و ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی میدل ئیست نیوز، کۆمکاری عەرەب بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم کۆمکارە لە مانگی مارس بڕیاری ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی دا و داوای چوونە دەرەوەی خێرای هێزەکانی ئەو وڵاتە بێ هیچ مەرجێکی کرد و ئەو هەوڵانەی دژی سەروەری عێراق و هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی عەرەبی وەسف کردووە.

لە بەیاننامەکەی ئەو کۆمکارەدا هاتووە:  دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە خاکی وڵاتانی عەرەبی لەوانە سووریا، لیبیا و عێراق هۆی نیگەرانی وڵاتانی عەرەبیە و هەموو وڵاتە عەرەبییەکان ئەو هەوڵانە قبووڵ نەکراو دەزانیت و ئیدانەیان دەکات.

News ID 32835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha