۱۱۸ گوندی پارێزگای هەولێر چۆڵ کراوە

پاش بۆردومانەکانی تورکیا و پێکدادنی سوپای ئەو وڵاتە و هێزەکانی پەکەکە، ١١٨ گوندی ناوچەی برادۆستی پارێزگای هەولێر چۆڵیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پاش تەشەنەسەندی هێرشە ئاسمانی و بۆردومانەکانی باکووری هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیا و شەڕ و پێکدادانەکان لە گەڵ هێزەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو، کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچە زیانی زۆری بینیوە و بەشێکی زۆری ڕووبەری گژوگیایی لە ئاگردا سووتاون.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تا ئێستا ١١٨ گوند لە سەرجەم ٢٦٤ گوندی ئەو ناوچەیە بە هۆی بۆردومان و نائەمنییەکان چۆڵیان کردووە. ٤ کەسی سڤیل لەو هێرشانەدا کوژراون و ٥ کەسیش بریندار بوونە و لەباری ماڵیشەوە پێکدادانەکان نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار زیانیان گەیاندووە.

شایانی باسە ناوچەی برادۆست لە پارێزگای هەولێر لە ڕووبەرێکی یەک هەزار و ٦١٧ کیلۆمەتری دووجا پێکهاتووە و نزیکەی ٩٢ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لە گەڵ ئێران و تورکیا هەیە و زیاتر لە ٣ هەزار خێزانی ئاژەڵدار و جووتیار تێیدا دەژین. ئەو ناوچەیە زیاتر لە ١٥٠ هەزار سەر ئاژەڵ و ١٠ هەزار کلۆنی هەنگی تێدا پەروەردە دەکرێت.  

News Code 32737

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha