مەجید تاهیری، زانای ئێرانی لە ئەمریکا ئازاد کرا

مەجید تاهیری پزیشکی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا کە بە تۆمەتی دەور دانەوەی گەمارۆوە نایاساییەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە زیندانی کرابوو، گەڕایەوە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تاهیری پزیشکی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا کە بە تۆمەتی دەور دانەوەی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە دەستگیر کرابوو، گەرایەوە ئێران.

ناوبراو لەگەڵ مایکڵ وایت هاووڵاتیی ئەمریکا کە بە هۆکاری ئەمنیەتی و سکاڵای کەسێکی تایبەت لە ئێران زیندانی کرابوو، گۆڕدرانەوە.

حوسێن جابری ئەنساری جێگری پەرلەمانی و کاروباری ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوە لە تاهیری پێشوازی کرد.

تاهیری بۆ ماوەی ١٦ مانگ لە ئەمریکا زیندانی بوو و لە کۆتاییدا دادگا دۆسیەکەی ناوبراوی بەستراو ڕاگەیاند.

شیاوی باسە، سەید عەباس مووسەوی وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ گۆڕینەوەی زینداییەکانی تر، سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی کە دەولەتی سویسڕا بەرپرسی دانوستانەکە بوو و هیچ دانوستانێک بە شێویە ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن ئەنجام نەدراوە.

News Code 32725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha