ئەمریکا تەندروستی ٨٣ ملیۆن ئێرانیی بە بارمتە گرتووە

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆگەلی ستەمکارانە و پێشگری لە گەیشتنی دەرمان و مادەگەلی زەرووری بە ئێران لە هەلومەرجی دژواری نەخۆشیی کۆرۆنا، تەندروستی ٨٣ ملیۆن ئێرانیی بە بارمتە گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ سالی نینیسته سەرۆک کۆماری فەنلاند، بە ئاماژە بە پشت‌ڕاست کرانەوەی بەرجام لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش و یاساگەلی نێودەوڵەتی و هەموو پابەندییە ئەخلاقییەکان بووە.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: بە داخەوە تا ئێستا ئەمریکا لە هیچ قۆناغیکدا نیازپاکی لە خۆی نیشان نەداوە، تەنانەت لە هەلومەرجی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناش بە پێچەوانەی ڕیساگەلی مرۆیی و مافی مرۆیی، گەمارۆی زیاتری نایاسایی و گوشاری ئابووریی لە دژی گەلی ئێران سەپاندووە. بەڵام ئەمریکا دەبێ ئاگادار بێت کە گرتنەبەری ئەو رێگەیە بە سوود هیچ لایەنێک نابێت.

ڕۆحانی هەروەها جەختی کرد: ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆگەلی ستەمکارانە و پێشگری لە گەیشتنی دەرمان و مادەگەلی زەرووری بە ئێران لە هەلومەرجی دژواری نەخۆشیی کۆرۆنا، تەندروستی ٨٣ ملیۆن ئێرانیی بە بارمتە گرتووە. هەر بۆیە چاوەروان دەکرێت کە یەکێتی ئەورووپا و بە تایبەت فەنلاند بە ئیدانەکردنی هەڵمەتە نایاساییەکانی ئەمریکا، ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە وەڕێخستنی میکانیزمی دارایی ئینستێکس لە لایەن ئەورووپا و هەروەها کەناڵی دارایی سویسرا لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند: بە داخەوە ئەو کەناڵانە هێشتا نەیانتوانیوە کاریگەر بن و یەکێتی ئەورووپا دەبێ لە پێناو چالاک‌تر کردنی ئەو میکانیزمانە هەنگاوە بنێن.

شایانی باسە، سەرۆک کۆماری فەنلاندیش لەو پەیوەندییە جەختی لە تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتەکەی کرد و وێرای پێشوازی لە وەڕێخستنی میکانیزمی دارایی ئینستێکس و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ تەڤل‌بوون بەو میکانیزمە، وتی: لە پێدانی وامی سندووقی نێودەوڵەتی پارە بە ئێران و هەوڵەکان لە پێناو پاراستنی بەرجام پاڵپشتی دەکەین.

News Code 32657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =