AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٨ ٠٩:٤٨

گوندەکان کاول کراون;

٥ هێزی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی کوژران

٥ هێزی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی کوژران

هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێک لە ناوچەی ئوت سەر بە پارێزگای سلێمانی ، بووە هۆی گیان لەدەست دانی ٥ هێزی پەکەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامران حەسەن فەرمانداری ناوچەی ماوت سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبیلێک کە هێزەکانی پەکەکەی دەگواستەوە کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی و بەو هۆیەوە ٥ هێزی پەکەکە گیانی خۆیان لەدەست دا.

ناوبراو زیادی کرد کە لە ئاکامی بەرکەوتنی مووشەکی دووهەم، ناوەندی دەرمانی ئەو گوندەش کاول بووە و ژمارەیەک ماڵیش خەساریان پێ گەیشتووە.

هەروەها مێدیاکانی سەر بە پەکەکە ئەو هێڕشەیان پشت ڕاست کردووەتەوە بەڵام لە هەواڵەکانی ئەواندا هاتووە کە ئەو هێرشە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و هیچ ئاماژەیەک بە شوناسی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەست داوە، نەکراوە.

News ID 32581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha