AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٤ ١١:٤٥

لە ڕۆژی جەژن:

پەیامی وەزیری بەرگری ئێران بۆ وڵاتانی ئیسلامی

پەیامی وەزیری بەرگری ئێران بۆ وڵاتانی ئیسلامی

وەزیری بەرگری ئێران بە ناردنی پەیامگەلێکی جودا بۆ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئیسلامی، وێرای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، هیوای هاوڕیزی و یەکگرتوویی زیاتری بۆ موسڵمانان خواست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی وێرای ناردنی پەیامگەلێکی جودا بۆ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئیسلامی و لەوان عێراق، کۆماری ئازەربایجان، تاجیکستان، کازاخستان، ئەفغانستان، پاکستان، تورکمەنستان، سووریا، قەتەر، کوەیت، عەمان، تورکیا، ئەندونزیا، ئەلجەزایر، مالێزیا، نیجێر، مالی، تانزانیا، چاد، بۆسنی و هێرزگوین، سێنگاڵ، توونێس، موریتانی، یەمەن، بەنگڵادێش و نیجیریا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان، نووسی: جەژنی ڕەمەزان رۆژی شوکرانەبژێریی خودای مەزنە کە خودا لە تاریکی لەشدا، چرای ڕوونی هەڵگیرساندووە تا بۆ هەمیشە ڕۆشناییدەر و ژینبەخش بێت.

وەزیری بەرگری جەختیشی کرد: هیوادارین لە سای ئەم جەژنە پڕ خێر و بەرەکەتە شایەدی یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەموو موسڵمانان و سەربەرزیی ئیسلام لە هەموو بوارەکاندا بین.

News ID 32527

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha