ئاماری کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ١٣١ و ٦٥٢ کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە دۆخی نەخۆشی کۆڤێد ١٩ لە ئێران وتی: لە شەو و ڕۆژێکدا ٥١ کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، پاش نیوەڕۆی هەینی بە ڕاگەیاندنی ٢ هەزا و ٣١١ حاڵەت یتووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران، وتی: تا ئێستا ١٣١ هەزار و ٦٥٢ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ٢ هەزار و ٣١١حاڵەتی نوێ تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران، وتی: تا ئێستا ١٣١ هەزار و ٦٥٢ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە هەمان کاتدا ١٠٢ هەزار و ٢٧٦ کەس چاک بوونەتەوە و زیادی کرد: ئێستا ٢ هەزار و ٦٥٩ کەس لە نەخۆشەکان دۆخیان ناجێگیرە و لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

جەهانپوور ژمارەی ئەو کەسنەی کە گیانیان لە دەست داوە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ٥١ کەس ڕاگەیاند و وتی: تا ئێستا ٧ هەزار و ٣٠٠ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.

News Code 32507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =