بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هەندێک جووڵەی داعش لە ناوچەی دەیرەزوور و ناوچەکانی تری کوردستانی سووریا هێزەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا ئۆپراسیۆنێکیان دژی شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە دەیرەزوور ڕێکخست.
سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە تویتێکدا بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: لە درێژەی شەڕ دژی تیرۆریزم، هێزە تایبەتەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئۆپراسیۆنێکیان دژی شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور ڕێکخستووە.
لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا ڕێبەران و ئەندامانی داعش لەگەڵ چەکەکانیان کە خەریکی پیلانڕێژی بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک بوون، دەستگیر کراون.
بۆچوونی ئێوە