AP ١٣٩٩ گوڵان ١٨ ٠٨:٣٦

هی سەدەی شەشی کۆچیە؛

کەتیبەیەکی مێژوویی لە تاقەوسانی کرماشان دۆزرایەوە

کەتیبەیەکی مێژوویی لە تاقەوسانی کرماشان دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مێژوویی و فەرهەنگی تاقەوسان لە دۆزرانەوە کەتیبەیەکی مێژوویی لە هاوێری ئەو کۆمەڵە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلیحە مەهدی‌ئابادی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو کەتیبە لە نهۆمی خوارەوەی ماڵی کەسێکی دانیشتووی تاقەوسانی کرماشان دۆزراوەتەوە و ڕادەستی ئەم بنکەیە کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کەتیبەکە بە خەتی کووفی و تایبەت بە سەدەی شەشەمی کۆچی مانگییە، زیادی کرد: کەتیبەکە سۆواوتەوەڤ و بۆ خوێندرانەوە ڕادەستی کارناسان کراوە.

مەهدی ئابادی بیری هێنایەوە: چەند ساڵ لەوە پێشیش لە کاتی هەڵکۆڵیندا ئاسەوارگەلێکی سەردەمی ساسانی لەو ناوچەیە دۆزاریەوە کە نیشاندەری بەستێنێکی مێژوویی لە سەردەمی ساسانی تا سەردەمی ئیسلامییە.

News ID 32294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha