AP ١٣٩٩ گوڵان ٢ ٠٧:٥٠

جێگری زانستیی و تەکنۆلۆژیایی ڕۆحانی:

ئێران جیهازاتی پزیشکی دەرمانی کۆرۆنا هەناردەی وڵاتانی دیکە دەکات

 ئێران جیهازاتی پزیشکی دەرمانی کۆرۆنا هەناردەی وڵاتانی دیکە دەکات

جێگری زانستی حەسەن ڕۆحانی لە گەیشتنی ئێران بە قۆناغی هەناردەکردنی جیهازاتی پزیشکی لە بواری نەخۆشی کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆرێنا سەتار جێگری زانستی و تەکنۆلۆژیایی سەرۆک کۆمار لە گەیشتنی ئێران بە قۆناغی هەناردە کردنی جیهازاتی پزیشکی لە بواری نەخۆشی کۆرۆنا هەواڵی دا و وتی: بە بەرهەم هێنانی کۆمپانئا زانست بنەرەتەکان لە بواری کیتی دیاری کردن و جیهازاتی پزیشکی لە بواری نەخۆشی کۆرۆنا، ئێستا بۆ هەناردە کردنی ئەو بەرهەمگەلە ئامادە دەبین.

سەتاری بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی کۆمپانیا زانست بنەڕەتەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە بتوانین بە باشی لە بەرانبەر کۆرۆنا بوەستین، وتی: ئەو دەستکەوتە ئاکامی یارمەتی و چالاکی سەدان ناوەندی لێکۆڵینەوەیی، کۆمپانیای زانست بنەرەت و زانکۆییەکان بووە و بەختەوەرانە سەدان گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەیی و هەزاران تاقی کردنەوە لە ئەو بوارە ئەنجام دراوە.

News ID 32061

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha