باران بارین لە کوردستان ئەمساڵ ٤٠ لەسەد کەمی کردووە

بەرپرسی گشتی کەشوهەواناسی کوردستان وتی: بارینەکانی ئەو پارێزگایە لە ساڵی وەرزێری ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، سەدا ٤٠ کەمی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحیم سدیقی ڕایگەیاند: لە ئاماری ساڵی وەرزێری ئەمساڵ واتا سەرەتای ڕەزبەری ٩٨ بۆ کۆتاییەکانی ١٧ ی خاکەلێوە مامناوەند ٤٠٦ میلی مەتر بارین لە پارێزگا تۆمار کراوە کە لە چاو ٦٨٢ میلی مەتری ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو سەدا ٤٠ کەمی کردووە.

سدیقی زیادی کرد: لە ساڵی وەرزێری ئەمساڵ تەواوی شارەکانی پارێزگا کەم بوونەوەی بارینمان هەبووە کە زیاتریم کەم بوونەوەی بە سەدا ٥٠ هی مەریوانە و بیجاڕیش بە ٦.٥ لەسەد کەم بوونەوەی کەمترین ڕێژەی کەمبوونەوەی بارینەکانی هەبووە.

بەرپرسی هەواناسی کوردستان زیادی کرد: پێش بینی دۆخی بارینەکانی ١٠ ی گوڵان تا ١١ ی جۆزەردان لە ئەو پارێزگا بە پێی نەخشەی بارینەکان جگە لە بەشگەلێکی کەم لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگا کە زیاترین کەم بوونەوەی بارینەکان دەبێت لە شوێنەکانی تر ئاساییە.

News Code 31953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha