بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی و کردنەوەی هێڵی بەرهەم هێنانی بەربڵاوی ماسکی فیلترداری پێشکەوتووی یۆنی وتی: لێکۆڵەرانی گەنجی وەزارەتی بەرگری بۆ چارەسەری نیگەرانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە و بەکارهێنانی زانستی لێکۆڵەرانی ناوخۆیی توانیان بۆ یەکەم جار ماسکی پێشکەوتوو بە فیلتری یۆنی و کریستاڵی بەرهەم بهێنن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو جۆرە ماسکە تایبەتمەندی تایبەتی هەیە و وێڕای ڕێگری لە چوونی ڤایرۆس بۆ ناو دەزگای هەناسە، پێویستی بە شوشتن و خاوێن کردنەوە نییە و بۆ ماوەی ٥٠ کاتژمێر بەردەوام دەتوانی بەکاری بهێنی .
Your Comment