بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی لە پرێس کۆنفڕانسی ئۆنلاینی ئەوڕۆ (سێ شەممە)ی سەبارەت بە هەڵاتنی زیندانیان لە زیندانی سەقز ڕایگەیاند: ئەو کارە بە پیلان و پلانی چەند زیندانی و بە کەڵک ئاوەژۆیی لە کەمتەرخەمیی هەندێک لە پێرسۆنێلی زیندان ئەنجام دراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێکهێنانی دۆسیە بۆ کەسانی خەتاکار لەو ڕووداوە و دەستگیریی هۆکارانی سەرەکی و پلان داڕێژانی ئەو ڕووداوە، ڕاشیگەیاند: یەکەمایەتی ئێمە دەستگیریی دووبارەی ئەو کەسانە بووە کە تاوانی قورسیان هەیە و بۆ کۆمەڵگا جێی مەترسین. هەڵبەت تاقمێکی کەمیان ماوە کە تاوانی سووکیان هەیە و واباشە خۆیان بە دەستەوە بدەن.
ئیسماعیلی جەختیشی کرد: سەبارەت بە ئاسایشی زیندانەکان کۆتا نایەین و بەوەشەوە ئاگاداری مافی زیندانییەکان لە بابەتی تەندروستی گشتییەوەین و ئەو ڕووداوە بووە وانەیەک بۆ کاربەدەستانی زیندان و پێزانین بە ئاژاوەگێڕان.
بۆچوونی ئێوە