کاردانەوەی دیمەشق بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکانی ئەدلەب

کۆمیتەیەکی توێژینەوەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە بابەتی هێرشی هێزەکانی سووری بۆ سەر نەخۆشخانەکانی ئەدلەب بەڵگەی بڕواپێکراوی بە دەستەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، کۆمیتەیەکی توێژینەوەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی پرسە تایبەتییەکان و لەوان هێرش بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی سووریا، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەو کۆمیتەیە بەڵگەی پێویست و بڕواپێکراوی لە بابەتی هێرشی هێزەکانی سووری بۆ سەر نەخۆشخانەکانی ئەدلەب بە دەستەوە نییە.

لەو ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە بە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی کەفرنابل، هاتووە: بە گوێرەی زانیارییەکان پێدەچی ئەو هێرشە لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی سووریا یان هاوپەیمانانیانەوە ئەنجام درابێت، بەڵام بەڵگەکان لەوبارەوە کەمن و جێی متمانە نین.

ئەو کۆمیسیۆنە کە ڕاپۆرتەکەی ئاراستەی ئانتۆنیۆ گوترشی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندن بە ناوەندگەلی هاوئاهەنگی مرۆڤدۆستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کردووە، ئاماژەی بەوەش داوە کە هێرش بۆ سەر کەمپی پەنابەران بە ئەگەری زۆرەوە لە لایەن گرووپگەلی تیرۆریستەوە ئەنجام دراوە.

News Code 31856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha