AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٣ ٢٠:٢٧

بە فەرمی لە ئەستۆی گرت؛

پەکەکە بۆری گازی ئێران- تورکیای تەقاندەوە

پەکەکە بۆری گازی ئێران- تورکیای تەقاندەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە، لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی بۆری گازی ئێران – تورکیای لە ئەستۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل HPG بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند:دوێنێ بۆری گازی سروشتی ئێران – تورکیای لە ناوچەی دۆغۆ بایزید بە بۆمبڕێژ کردن تەقاندووەتەوە.

 لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پاسەوانی ئەو بۆریە و چەندین ئۆتۆمبێل و زرێ پۆشی هێزەکانی تورکیایان تەقاندووەتەوە و بەو بۆنەوە بووە کە بۆریە گازەکەش تەقیوەتەوە.

 لە هەواڵێکی فرات نیووزدا هاتووە کە سەما کۆچەر بە ناو خوازراوی ڕۆشەن ئاشکرا ئەو هێرشە خۆکوژیەی کردووە.

News ID 31780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha