بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەسام شاکر نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک، لقی سیاسیی هەسەدە لە ئەمریکا، بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕاگەیاند: بەو هۆیەی تا ئێستا هیچ ناوەندێکی نێودەوڵەتی وەڵامی ئیجابی نەداوەتەوە بە داواکاریی کوردەکانی سووریا، ئیدارەی خۆسەری کوردی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نییە.
ڕاشیگەیاند: باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان و ئێمە پێویستمان بە یارمەتیگەلی نێودەوڵەتی و پاڵپشتیانە، بەڵام تا ئێستا هیچ پاڵپشتی و یارمەتییەکمان پێنەگەیشتووە.
ئەو بەرپرسە کوردەی سووریا بە ئاماژە بە پێویستیی زۆری ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە یارمەتیگەلی تەندروستی و پزیشکی، وتی: بە ئاوردانەوە لەوەی کە خەڵکێکی زۆر لە ئۆردووگاکان و شوێنی حەوانەوەی کاتی و پڕجەماوەریدا دەژین، پەرەسەندنی نەخۆشی لەو ناوچانە دەتوانێ زۆر پڕمەترسی بێت.
بەسام شاکر وتیشی: کوردەکان داوای یارمەتیان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوە هاوپەیوەندەکانی دیکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ یارمەتییەکمان وەرنەگرتووە.
بۆچوونی ئێوە