AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٢ ١٣:١٩

وتەبێژی هەسەدە:

هیچ داعشییەک لە زیندانی حەسەکە هەڵنەهاتووە

هیچ داعشییەک لە زیندانی حەسەکە هەڵنەهاتووە

کینۆ گابریەل، وتەبێژی سوپای سووریای دیموکراتیک بە ئاماژە بە هەوڵی ٥ هەزار زیندانی داعشی بۆ هەڵاتن لە زیندانی حەسەکە، ڕایگەیاند: هیچ داعشییەک لەو زیندانە هەڵنەهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوار نیووز، کینۆ گابریەل وتەبێژی سوپای سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە هەوڵی ٥ هەزار زیندانی داعشی بۆ هەڵاتن لە زیندانی حەسەکە، ڕایگەیاند: شۆڕشێک لە زیندانی ئەلسینا لە حەسەکە کە شوێنی ڕاگرتنی هەزاران تیرۆریستی داعشییە دەستی پێکرد و ئەندامانی تیرۆریستی داعش لەو زیندانە بە هەڵکەندی دەرگاکانی ناوخۆیی زیندان هەوڵی ڕووخاندنی دیوارەکانی زیندانیان دا.

ڕاشیگەیاند: تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هەسەدە خێرا ناوچەکەیان هێناوە ژێر کۆنتڕۆڵ و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعشیش لە ئاسمانەوە ناوچەکەیان پشکنی و بەوجۆرە هێزەکانی ئێمە ناوچەکەیان سەر لەو نوێ کۆنتڕۆڵ کردەوە و هیچ زیندانییەک نەیتوانیوه لەو زیندانە هەڵبێت.

گابریەل ئاماژەی بەوەش دا: ئەو ڕووداوە بۆ جارێکی دیکە توانا و لێهاتوویی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی بۆ کۆنتڕۆڵی زیندانییە داعشییەکان سەلماند. بەڵام بەوەشەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی کەمپ و زیندانەکان چاومان لە پاڵپشتیی کۆمەڵگا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

News ID 31764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha