بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕووحوڵڵا لەتیفی ڕایگەیاند: هەندێ لە سنوورەکانی وڵاتمان لە گەڵ عێراق جگە لە سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان تا ١٥ی ئایپرێل (٢٧ی خاکەلێوە) بە داخراوەیی دەمێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند: بە پێێ ڕاگەیاندنی بەرپرسانی سنووری عێراق بە بەڕێوەبەرانی گومرۆکی سنووری وڵات، تا بەرواری ڕاگەیێندراو سنوورەکانی شەلمچە، چەزابە، مێهران و خوسرەوی داخراو دەبێت.
بە وتەی لەتیفی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستان وەک پەرویزخان، تەمەرچین و باشماخ لە ئێستادا کراوەیە و هەناردەی کاڵا و سووتەمنی لەو سنوورانە هەناردەی ناوچەی هەرێم و عێراق دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە