ڕۆژانە ١٠ هەزار تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەنجام دەبێت

سەرۆکی ئەنێستیتۆی پاستۆری ئێران وتی: بە پێی هەوڵە ئەنجام دراوەکان توانی ئەنجامی ڕۆژانە ١٠ هەزار تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە ئێران هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر عەلیڕەزا بیگلەری شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند: هەر لە سەرەتای هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا، ئامادەیی بۆ ڕێکخستنی تاقیگەی کۆرۆنا هەبوو کە یەکەمیان لە قوم و ئەراک ٢ شارێک کە یەکەم نەخۆشەکانیان تێدا دەرکەوت، ڕێکخرا.

بیگلەری زیادی کرد: ئەو ناوەندە لە بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ٢ بواردا دەست بەکار کرد و بەستێن بۆ تاقی کردنەوەی زیاتر لە ئەنێستیتۆی پاستۆر زیادی کرد بە شێوەیەک کە لە قۆناغی یەکەم بەس بەستێن بۆ ڕۆژانە ٦٠ تاقی کردنەوەی هەبوو کە ئەو بەستێنە وردە وردە بۆ ٣٠ ئەوەندە بەرز بووەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە لە شارەکانی تەبرێز، یئسفەهان، شیراز، زاهیدان، زەنجان و تاران ئەو شێوە تاقی کردنەوە بە شێوەی ڕێکوپێک ئەنجام دەدرێت کە ئەو کارە لە لایەن کارناسەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بەرز نرخا.

News Code 31648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =