بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی نەتەوەیی بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا وتی: بە پشتی خودا لە بەڕێوە بردنی فەرمانە تەندروستییەکان لە دەسپێکی ساڵی نوێ سەردەکەوین.
ناوبراو زیادی کرد: لە کادیری دەرمانی و تەندروستی لە وڵات لە بەشی دەرمانی و پزیشکی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەکانیان کە ئەو کارە ڕێک دەخەن دەسخۆشی دەکەم. هەروەها لە هێزی ئینتزامی کە لە ئەم ڕۆژانە زۆر چالاکی بوون دەسخۆشی دەکەم.
ڕۆحانی بە ئاماژە بە وردەکاریی بڕیارەکان لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا وتی: هۆشداریی کۆبوونەوەکە بە خەڵک ئەوەیە کە تا ئەو جێگایە کە دەتوانن لە ماڵ نەیێنە دەرەوە و سەفەر نەکەن و ئەگەریش سەفەرێکی زەرووری لەبەردەمیان دایە هەموو تێبینییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.
بۆچوونی ئێوە