بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، حەسەن سالم پەرلەمانتاری عێراقی جەختی کرد کە هەڵمەتی سەربازیی ئەمریکییەکان لە دژی بنکەگەلی هێزەکانی عێراقیی، بە جۆرێک ڕاگەیاندنی شەڕ دژی عێراقە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کرانە ئامانجی بنکەگەلی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە، وتیشی: زانیاریگەلێکمان لە بەردەستە کە نیشان دەدا ئەمریکییەکان بە دوای لاوازکردنی حەشدی شەعبی و ڕێخۆش کردن بۆ هاتنەوەی دووبارەی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو خاکی عێراقن.
جەختیشی کرد: گەلی عێراق پێشوازی دەکات لە هەر ئۆپەراسیۆنێک دژی سەربازانی ئەمریکی.
بۆچوونی ئێوە