پێویستمان بە پزیشکی ئەمریکی نییە/تیرۆریزمی دەرمانی ڕابگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت لە سەر ئەوەی کە پێویستمان بە پزیشکی ئەمریکی نییە، وتی: باشترین، کارامەترین و دلێرانەترین کادیری دەرمانی جیهانمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە تویتەر نووسی: باشترین، کارلێهاتووترین و دلێترین کادیری دەرمانی جیهانمان هەیە و پێویستمان بە پزیشکی ئەمریکی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: لە جیاتی دڵسۆزی فریوکارانە و شانازی قێزەون، تیرۆریزمی ئابوور و دەرمانی رابگرن تا دەرمان و جیهازاتی پزیشکی بگاتە کادیری دەرمانی و خەڵکی ئێران. وێڕای ئەوە، فریای خەڵکی ئەمریکاش بکەون.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراویزی دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیرلەندا لە کۆشکی سپی وتی کە هەندێک وڵاتەکان لە دۆخێکی قەیراناوی دان.

ناونراو هەروەها وتی کە ئێمە باشترین پزیشکەکانی جیهانمان هەیە و پێشنایری یارمەتیمان داوەتە ئێران.

News Code 31505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =