بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی هەینی بە فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵا لە عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێرشەکە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و فرۆکەکان بێفرۆکەوان نەبوون.
ڕاشیگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر خەزێنەی چەک و تەقەمەنییەکانی چەکدارانی حزبوڵایان بەئامانج گرتووە".
هاووڵاتیانی هەریەک لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا-ش لە عێراق، گرتەی ڤیدیۆیی ساتی بۆردومانەکەیان بڵاوکردوەتەوە، تێیدا بەڕوونی هێرشی فرۆکە جەنگییەکان دەردەکەوێت.
Your Comment