بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری رێبەری باڵا لەو ئەنجومەنە لە درێژەی سەفەری بۆ عێراق، پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە گەڵ سەرکردەی گرووپگەلی سیاسی و کەسایەتییە جۆراوجۆرەکانی عێراقی و لەوان عادڵ عەبدولمەهدی، سەید عەمار حەکیم، نووری مالیکی، جەعفەر عەلاوی، حەیدەر عەبادی، هادی عامری، مستەفا کازمی و فالح فەیاز دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەو دانیشتنانەدا لایەنەکان سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی وەک پرسی سیاسی رۆژی عێراق و ناوچە ڕایان گۆڕییەوە.
Your Comment